وەزارەتی نەوتی عێراق رێكارەكانی ناردنی نەوتی سپی بۆ هەرێم تەواوكردووە

18 خولەک پێش ئێستا عێراق
نەوا-
سەلیم روكابی وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، رێكارەكانی ناردنی نەوتی سپیی ماڵان بۆ هەرێمی كوردستان لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراق و كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكان تەواوكران و بەمزووانە نەوتی سپی رەوانە دەكرێت.
باسی لەوەشكرد، دوای تەواوكردنی رێكارەكان، نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستانیان ئاگاداركردەوە بۆ ئەوەی ئەوانیش لەلایەن خۆیانەوە رێكارەكان تەواو بكەن و پرۆسەی گواستنەوە و ناردنی نەوتی سپی بۆ هەرێمی كوردستان دەست پێ بكات.
وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، پێشبینی دەكەن لە چەند رۆژی داهاتوودا نەوتی سپیی ماڵان بگاتە هەرێمی كوردستان و بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش بكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group