نێچیرڤان بارزانی و پزیشكیان كۆبونەوە

53 خولەک پێش ئێستا جیهان

نەوا-
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەراوێزی كارەكانی لوتكەی ئاووهەوا لە شاری ئەنتالیای توركیا لەگەڵ مەسعود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئیسلامی ئێران كۆبوەوە.
لەكۆبونەوەكەدا پەیوەندییەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران، چۆنیەتیی پتەوكردنیان و فراوانكردنی ئاسۆكانی هاریكاری و هەماهەنگی هاوبەش لەبوارە جیاوازەكاندا لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش تاوتوێكراون.
بەگوێرەی راگەیەنراوێك باس لەوەشكراوە كە رەوشی ناوچەكەو دوایین پێشهاتەكان، تەوەرێكی دیكەی كۆبونەوەكە بون و تیایدا هەردولا دووپاتیان كردوەتەوە كە شەڕو ململانێكان خزمەت بە بەرژەوەندیی هیچ لایەنێك ناكەن و گفتوگۆ و لێكگەیشتنی هاوبەش و رێگەچارە دیپلۆماسییەكان باشترین رێگەن بۆ چارەسەركردنی كێشەو ئاڵۆزییەكان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group