نەوا-
دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە بڵاویكردەوە، دیاردە كەشوهەواییە توندو زۆرەكان كاریگەری لەسەر كۆمەڵگەكانی سەرتاسەری جیهان دادەنێن، ئەمەش مەترسییەكانی بەردەم ژیان، سەرچاوەكانی بژێوی ژیان و ئاسایشی خۆراك زیاتر دەكات.
راشیگەیاندوە، دیاردەی ئەلنینۆ ئێستا دەردەكەوێت كە چەندین ناوچەی جیهانی گرتوەتەوە چاوەڕوان دەكرێت ئەم دیاردەیە لەنێوان مانگەكانی تشرینی یەكەم و كانونی یەكەمی ساڵی 2026 بگاتە لوتكەی خۆی، هەروەها ئەگەری ئەوە هەیە كە بەهێزترین دیاردەی ئەلنینۆ بێت كە تا ئێستا تۆمار كراوە.
دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە ئاماژەشیكردوە، لە ساڵی 2025دا وشكەساڵی، لافاو، زریان و شەپۆلەكانی گەرما یەكێك بوو لە هۆكارە سەرەكییەكانی نەبونی ئاسایشی توندی خۆراك بۆ نزیكەی 88 ملیۆن كەس لە 16 وڵاتدا، كۆنفرانسی كۆپ 31یش دەرفەتێك بۆ وڵاتان دابین دەكات تا لەسەر كۆمەڵێك رێكار رێكبكەون كە بتوانن ئەم مەترسییانە كەم بكەنەوە.