بۆ مانگێك سزای تێلیگرام دراو لەعیراق دادەخرێت

20 خولەک پێش ئێستا عێراق

نەوا-
دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی عیراق سەبارەت بە داخستنی ئەپڵیكەیشنی تێلیگرام و هۆكاری داخستنەكەی لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردوە، لەسەر راسپاردەی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڕیاری داخستنی ئەپڵیكەیشنی تێلیگرامیان لە عیراق داوە بەهۆی پابەندنەبونی كۆمپانیاكە بە پێداویستییە یاسایی و رێكخستنە كارپێكراوەكانەوە.
روونیشیكردوەتەوە، كۆمپانیای بەڕێوەبەری تێلیگرام رێكاری پێویستی بۆ چارەسەركردنی ناوەڕۆكە نایاساییەكانی سەر پلاتفۆرمەكە نەگرتوەتەبەرو پابەندی یاساكانی عیراق نەبوە، هەر ئەمەش وایكردوە ئەم رێكارەی بەرامبەر بگیرێتەبەرو ماوەی 30 رۆژی پێبدرێت تا دۆخی خۆی رێكدەخاتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group