نەوا-
حەیدەر عەبودی وتەبێژی حكومەتی عیراق لە لێدوانێكدا رایگەیاندوە، عەلی زەیدی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان وەزارەتی دارایی راسپاردوە پارەی پێویست بۆ كڕینی سیستمی بەرگریی ئاسمانی پێشكەوتو دابین بكات تا توانای روبەڕوبونەوەی هەڕەشەو تەكنەلۆجیا سەربازییە سەردەمییەكانیان هەبێت.
عەبودی ئاماژەی بەوەشداوە، عەلی زەیدی داوای دابینكردنی ئەو جۆرە بەرگرییەی كردوە كە توانای بەرەنگاربونەوەی ئاستی پێشكەوتوی هەڕەشەكانی جیهانی هەبێت بەجۆرێك پاراستنی ژینگەی ئابوریی عیراق و دابینكردنی ئاسایشی جومگە هەستیارەكانی پەیوەست بە ئابوریی وڵاتەوە مسۆگەر بكات.