حاتەمی: سەرجەم هێزەكانمان لە ئامادەباشیدان

1 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ئەمیر حاتەمی فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، دوژمنەكانیان لەخۆئامادەكردنی هێزەكانیاندایە، بەڵام سوپاو هێزە چەكدارەكانی ئێران بەوپەری وریاییەوە چاودێریی جموجوڵەكانیان دەكەن.
حاتەمی وتیشی، رێگە نادەن هیچ كەسێك بە چاوی خراپ تەماشای وڵاتەكەیان و سیستمی سیاسیی كۆماری ئیسلامی ئێران بكات و وانەیەكی وایان دەدەنێ كە ببێتە پەند بۆ هەموان، تەنانەت ساتێكیش بۆ خۆئامادەكردن لەدەست نادەن و سەرجەم هێزەكانیان ئامادەكارییەكانیان سات بە سات بەرز دەكەنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group