هێزەكانی عیراق كۆنترۆڵی جورف نەسر دەكەن

13 خولەک پێش ئێستا عێراق

نەوا-
سەباح نوعمان وتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، لەسەر فەرمانی عەلی زەیدی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان لە جورف نەسر بارەگای كۆنترۆڵكردن پێكهێنراوە، ئەو بارەگایە گرێدراوە بە فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵی لەناحیەی جورف نەسر هەروەها فەریق روكنی یەكەم ئەحمەد حاتەم دامەزرێنراوەو دوو جێگری دەبێت كە یەكێكیان جێگری كاروبای بەرگریی و ئەوی دیكەیان جێگری حەشدی شەعبییە لەگەڵ سێ لیواو فەوجێكی پۆلیسی پاراستنی وزە پێكەوە دەچنە ناوچەی جورف نەسر .
وتەبێژی فەرماندەیی هێزە چەكدارەكانی عیراق راشیگەیاندوە، سەرجەم هێزەكان هەماهەنگیكاری فەرماندەییەكانی پۆلیس و ئۆپراسیۆنەكانی كەربەلاو ئەنبارو بەغدا دەبن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group