نه‌وا-لاڤه كورده
دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان ئاڵای كوردستانی له‌سه‌ر باره‌گاكانی له پارێزگاكه هه‌ڵكرد، لێپرسراوی راگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندی دووی یه‌كێتی له كه‌ركوك ده‌ڵێت "هیچ رێگریه‌كی ده‌ستوریی و یاسایی نییه بۆ هه‌ڵكردنی ئاڵاكه، به‌ڵام زیاده‌ڕۆیی هه‌بوو".
فه‌خره‌دین محه‌مه‌د لێپرسراوی راگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندی دووی یه‌كێتی له كه‌ركوك بۆ رادیۆی نه‌وا وتی "هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان به رێككه‌وتن بوه و هیچ رێگریه‌كی ده‌ستوریی و یاسایی نییه به‌وه‌ی نابێت ئاڵای كوردستان له پارێزگاكانی عیراقدا هه‌ڵبكرێت به كه‌ركوكیشه‌وه كه یه‌كێكه له شاره‌كان، پێشتریش یه‌كێتی له كاتی بۆنه و ئاهه‌نگه‌كانی نه‌ورۆز و هه‌ڵبژاردنیشدا ئاڵای یه‌كێتی و كوردستانی به‌رزكردۆته‌وه، ئه‌وه‌ش ئاشكرایه له دوای كۆچی دوایی مام جه‌لال ئاڵاكان داگیرابوون، ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوش به رێككه‌وتن بوه، به‌ڵام زیاده‌ڕۆیی هه‌بوو له‌كاتی هه‌ڵكردنیدا، كه ته‌قه كراوه".
ده‌رباره‌ی دیاریكردنی كه‌سێك بۆ وه‌رگرتنی پۆستی پارێزگاری كه‌ركوكیش، فه‌خره‌دین محه‌مه‌د لێپرسراوی راگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندی دووی یه‌كێتی له كه‌ركوك ده‌ڵێت "ئه‌و پرسه ده‌بێت له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا یه‌كلاییبكرێته‌وه، تائێستاش ئه‌ندامانی پارتی له هه‌ولێرن و نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌ندامه عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانیش له‌ناوخۆیاندا دوو به‌شن، به‌شێكیان ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستایان به دڵه و به‌شێكیان ده‌یانه‌وێت ئه‌و پۆسته دیاریبكرێت".