نه‌وا
رۆژنامه‌ى "گاردیان"ى به‌ریتانى ورده‌كارى كوده‌تاكردن به‌سه‌ر ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی سه‌ركرده‌ی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) ئاشكرا ده‌كات و په‌یامنێرێكی ده‌ڵێت "شه‌ڕى نێوان پاسه‌وانه‌كانى به‌غدادى و كوده‌تاچیه‌كان دوو رۆژى خایاندوه و سه‌رجه‌م چه‌كدارانى هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ش كوژراون".
رۆژنامه‌كه راپۆرتێكى "مارتن چولۆڤ"ى په‌یامنێرى له ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ناونیشانى "سه‌ركرده‌ى رێكخراوى داعشم به‌چاوى خۆم بینى" بڵاوكردوه‌ته‌وه و تێیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، شایه‌تحاڵێك پێى راگه‌یاندووه شه‌ڕى نێوان پاسه‌وانه‌كانى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی و چه‌كداره كوده‌تاچییه بیانیه‌كان دوو رۆژى خایاندوه و له كۆتاییدا سه‌رجه‌م ئه‌و چه‌كداره كودهتاچییانه كوژراون، شه‌ڕه‌كه‌ش له گوندی "كشمه"ى سه‌ربه ناوچه‌ی باخۆز بووه كه به‌كۆتا مۆڵگه‌ى رێكخراوه‌كه داده‌نرێت له سوریادا و ده‌كه‌وێته پارێزگای دێرزۆرهوه.
ئه‌و شایه‌تحاڵه كه ناوى جومعه محه‌مه‌ده و ته‌مه‌نى 53 ساڵه و له‌و گونده‌دا بووه، دواتر هه‌ڵاتوه و رزگاركراوه. سه‌باره‌ت به ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى سه‌رۆكى رێكخراوه‌كه ئه‌و شایه‌تحاڵه وتویهتى "به‌چاوى خۆم بینیم ده‌یانوسیت ده‌ستگیرى بكه‌ن. شه‌ڕێكى زۆر قورس رویدا‌و نێوان خانووه‌كان هه‌موو كرابوون به تونێل و زۆرینه‌ى چه‌كداره كوده‌تاچییه‌كانیش تونسى بوون، له‌و دوو رۆژه‌دا ژماره‌یه‌كى زۆریش له هاووڵاتى ناوچه‌كه كوژران".
جومعه باسى له‌وه‌شكردوه، دواى ئه‌و پێكدادانه، به‌غدادى رویكردوه‌ته باخۆز و خۆى و پاسه‌وانه‌كانى له‌و ناوچه‌یه‌دا بوون و دواتر هه‌ڵاتن. وتوشیه‌تی "هه‌موو كه‌س ده‌یزانى سه‌ركرده‌ى رێكخراوى داعش له كام خانوه له‌گه‌ڵ پاسه‌وانه‌كانیدا ده‌ژى. هه‌رگیز نه‌ده‌هاته ناوه‌ڕاستى شارۆچكه‌كه و ئۆتۆمبێلێكى ئۆپڵى سوریشى به‌كارده‌هێنا".
ئه‌و شایه‌تحاڵه رونیكردوه‌ته‌وه، رێكخراوه‌كه پاداشتى بۆ هه‌ر كه‌س دانابوو سه‌ركرده‌ى كوده‌تاچییه‌كان یان "ئه‌بو موعاز جه‌زائیرى"یان بۆ ببات یان بكوژێت، كه شه‌ڕكه‌رێكى بیانى پێشووى رێكخراوه‌كه بوو.
به‌پێى زانیاریه‌كانى گاردیان، كوده‌تاكه له 10-1-2019دا روویداوه و سه‌ركرده‌ى كوده‌تاچییه‌كان كه یه‌كێك بوه له متمانه‌پێكراوترین سه‌ركرده بیانیه‌كانى ناو رێكخراوه‌كه له‌لاى به‌غدادى، رزگارى بوه و له‌ناوچه‌كه هه‌ڵاتوه و روویكردووه‌ته بیابانه‌كان.
ده‌زگا ههواڵگریهكانى وڵاتان پێیانوایه "ئه‌بو موعاز جه‌زائیرى" سه‌ركرده‌ى ئه‌و كوده‌تایه بووه، هه‌رچه‌نده رێكخراوه‌كه راسته‌وخۆ تۆمه‌تبارى نه‌كردوه، به‌ڵام خه‌ڵاتى بۆ كوشتنى داناوه.
پێشتریش چه‌ند جارێك هه‌واڵى كوده‌تا به‌سه‌ر به‌غدادى و كوشتنى له‌لایه‌ن چه‌كدارانى رێكخراوه‌كه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، له‌دیارترینیان ساڵى 2015 بوو له شارى موسڵ، كه كوده‌تاكه‌ی ناو داعش شكستى هێنا و رێكخراوه‌كه ده‌یان چه‌كدارى به‌تۆمه‌تى كوده‌تا له‌سێداره‌دا.
ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنى دوا مۆڵگه‌ى رێكخراوى داعش له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده"وه له شارۆچكه‌ى باخۆز له پارێزگاى دێره‌زۆری سوریا ده‌ستیپێكردوه. دواى ده‌ستپێكردنى ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ش، چه‌ندین چه‌كدارى داعش به‌جلوبه‌رگی مه‌ده‌نییه‌وه خۆیان تێكه‌ڵى هاووڵاتیان كرد و هه‌وڵى هه‌ڵاتنیاندا، به‌ڵام له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانه‌وه ده‌ستگیركران.
ئاماده‌كاری راپۆرته‌كه‌ش پێیوایه چه‌كدارانى داعش له‌و شارۆچكه‌یه‌دا چه‌ندین دیلى بیانییان شاردوه‌ته‌وه له‌ناویشیاندا "جۆن كانتالى" رۆژنامه‌نوسى به‌ریتانى و ده‌یانه‌وێت له‌كاتى پێویستدا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى هه‌سه‌ده مامه‌ڵه‌یان پێوه‌بكه‌ن.
به‌پێى زانیاریه هه‌واڵگرییه‌كان، باخۆز كه كۆتا مۆڵگه‌ى داعشه، زیاتر له 500 چه‌كدارى رێكخراوه‌كه‌ى تێدایه و زۆرینه‌یان بیانین و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له‌چه‌ند رۆژى داهاتوودا كۆنترۆڵكردنى ئه‌و ناوچه‌یه و پاككردنه‌وه‌ى ته‌واوى سوریا له‌ده‌ست ئه‌و رێكخراوه له‌لایه‌ن هێزه‌كانى سوریا دیموكرات "هه‌سه‌ده"وه رابگه‌یه‌نرێت، كه زۆرینه‌یان كوردن و له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانى كورده‌وه سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێت.