بەهۆی دەستڕێژی گولە لە ترامێك لە شاری ئۆتریختی هۆڵەندا كەسێك كوژرا و چەند كەسی تریش برینداربوون.
پۆلیسی هۆڵەندا لە راگەیەنراوێكدا باسی لەوەكردووە، كە لە گۆڕەپانی 24 ی تشرینی یەكەمی شاری ئۆتریخت، دەستڕێژی گولە لە ترامێك كراوە.
رونیشیكردۆتەوە، بە هۆی ئەو تەقەكردنەوە لانی كەم كەسێك كوژراوە و 7 كەسیش برینداربوون.
بەوتەی بەرپرسانی پۆلیس تەقەكەرەكە بە ئۆتۆمبێل هەڵاتووە.
پۆلیس و تیمەكانی فریاگوزاری رەوانەی شوێنی رووداەوەكە كراون و گۆڕەپانەكەش گەمارۆدراوە.