"ترامپ ناوێرێت لە ئێران بدات و تەنها دەیەوێت پارە كۆبكاتەوە"

16/05/2019 جیهان

نەوا
مەنسوڕ بعێجی پەرلەمانتاری ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا دەڵێت، كۆكردنەوەی هێز لە كەنداو لەلایەن ئەمریكاوە تەنها بۆ پیشاندانی هێزە بەرانبەر سەركردەكانی ناوچەكە بۆ پارە كۆكردنەوە و دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا ناوێرێت لە ئێران بدات.
بعێجی لەبەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەداوە، كۆكردنەوەی هێز و نمایشی سەربازیی ئەمریكا لەناوچەكەدا تەنها بۆ پیشاندانی هێزە بەرانبەر سەركردەكانی كەنداو و لەژێر بیانوی پاراستنیاندایە.
وتیشی "ترامپ غیرەتی ئەوەی نییە لە ئێران بدات یان جەنگ هەڵبگیرسێنێت، چونكە ئەو عەقڵیەتێكی بازرگانی و پیاوی كاری هەیە و ئەوەی دەیكات گوشارخستنەسەر دەوڵەتانی كەنداوە بۆئەوەی پارەی زیاتر كۆبكاتەوە".
ئەو پەرلەمانتارە پێیوایە، ترامپ دەزانێت شەڕ دژی ئێران هەنگاوێكی دۆڕاوە بۆ ئەو، سەپاندنی سزاش بەسەر ئەو دەوڵەتانەی مامەڵە لەگەڵ ئێراندا دەكەن جێی قبوڵكردن نییە، چونكە گەورەترین زەرەرمەند عیراقە، بۆیە پێویستە حكومەتی عیراق هەڵوێستی دیاری بكات و چۆك بۆ هەڕەشەكانی ئەمریكا دانەدات.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group