نه‌وا
سه‌رچاوه‌یه‌كى نزیك له عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه له عیراق ره‌تیده‌كاته‌وه ناوبراو هیچ هه‌ڵوێستێكى له‌سه‌ر گرژیه‌كانى ئه‌مریكا و ئێران هه‌بووبێت و ته‌ئكیدیش ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى سیستانى بڵاوكراوه‌ته‌وه دووره له راستییه‌وه.
ماڵپه‌ڕی "روسیا الیوم" له‌زارى سه‌رچاوه‌یه‌كى نزیك له عه‌لى سیستانی-یه‌وه بڵاویكردوه‌ته‌وه، تائێستا مه‌رجه‌عی باڵای شیعه هیچ هه‌ڵوێستێكى سه‌باره‌ت به‌گرژیه‌كانى نێوان واشنتۆن و تاران ده‌رنه‌بڕیوه.
وتوشیه‌تى، ئه‌وه‌ى هه‌ندێك ده‌زگاى راگه‌یاندنى عه‌ره‌بى بڵاویانكردوه‌ته‌وه دوره له راستییه‌وه و ئه‌گه‌ر سیستانى هه‌ر هه‌ڵوێستێكى هه‌بێت، راسته‌وخۆ له نوسینگه‌كه‌ى و ماڵپه‌ڕی فه‌رمییه‌وه بڵاوده‌كرێته‌وه.
چه‌ند رۆژێكه وا بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه گوایه عه‌لى سیستانى داواى له عیراقییه‌كان كردوه له‌كێشه‌كانى نێوان ئه‌مریكا و ئێران بێلایه‌ن بن.