وەزیری نەوتی عیراق: پلانی جێگرەوەمان بۆ غازی ئێران داناوە

5 رۆژ پێش ئێستا عێراق
هێڵی غازی نێوان عێراق - ئێران

نەوا
سامر غەزبان وەزیری نەوتی عیراق، ئاماژەی بەوەكرد كە ئەگەر هاتنی ئەو غازەی لە ئێرانی دەیكڕن بۆ وێستگەكانی كارەبا رابگیرێت ئەوا پلانی نائاساییان هەیە بیهێننە ئاراوە.
لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەنووسان لە بەغدا، سامر غەزبان لەبارەی ئەگەر دروستبوونی كاریگەری گرژی نێوان ئەمریكا و ئێران لەسەر كڕینی غازی سروشتی لە ئێران بۆ كارپێكردنی وێستگەكانی كاربای عیراق رایگەیاند "ئەگەر ئەو غازی سروشتییەی لە ئێرانی دەكڕین بۆ كارپێكردنی وێستگەكانی كارەبا رابگیرێت، ئەوا پلانی نائاساییمان هەیە بیهێنینە ئاراوە، بەڵام ئومێدەوارین كە هیچ شتێكی لەو شێوەیە روونەدات".
هاوكات سامر غەزبان باسی لە ناردنی نەوت كرد بۆ توركیا و وتی: "پلانمان هەیە بەشێوەیەكی هاوتەریب هێڵێكی بۆری نوێ لە پاڵ ئەو هێڵی بۆری نەوتەی لە كەركوكەوە هەیە بۆ توركیا دروست بكەین. توركیا ئاماژەی بەوە كردووە كە دەتوانێت نەوتی خاوی زیاترمان لێ بكڕێت".

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group