بڵێسە جەبار فەرمان: چاوەڕوانی جێبەجێكردنی ڕێككەوتنەكەین لەگەڵ پارتی

16/05/2019 عێراق
بڵێسە جەبار فەرمان ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتی

نەوا
ئەندامێكی سەركردایەتیی یەكێتی رایدەگەیەنێت، حزبەكەی سورە لەسەر ئەوەی بەغدا و كەركوك و هەرێمی كوردستان یەك پاكێجەو چاوەڕوانی پارتیش دەكەن ڕێككەوتنەكە جێبەجێ بكات.
بڵێسە جەبار فەرمان ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتی بە ماڵپەری فەرمیی حزبەكەی راگەیاندووە، یەكێتی كاتی زۆری ناوێت بۆ یەكلاكردنەوەی كاندیدانی بۆ پۆستەكانی پەرلەمان و حكومەت، بەڵام چاوەڕوانی هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی رێككەوتنەكەیانن لەگەڵ پارتی.
ئەو ئەندامەی سەركردایەتیی یەكێتی راشیگەیاندووە، پەیوەندییەكانی كۆسرەت رەسوڵ و مەسعود بارزانی بۆ جێبەجێكردنی ڕێككەوتنەكە بەردەوامیی هەیە و یەكێتی سوورە لەسەر ئەوەی بەغدا و كەركوك و هەرێمی كوردستان یەك پاكێج بێت و كێشەكانیان لە ‌چوارچێوەی رێككەوتنەكەدا چارەسەر بكرێن.
ئەو لێدوانە لەكاتێكدایە، كە یەكێتی و پارتی لەسەر پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت رێككەوتنێكی سیاسی و رێككەوتنێكی ئیدارییان كردووە، پێشتر بەرپرسانی پارتییش جەختیان لەوە كردووەتەوە پاكێجی هەرێم و بەغدا دوو شتی جیاوازن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group