سلێمانی.. دەستبەسەر جۆرە خاوێنكەرەوەیەكی نەشیاودا گیرا

19/05/2019
پاككەرەوەیەكی زیان بەخشە

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەست بەسەر مادەیەكی خاوێنكردنەودا دەگرن، كە لە تاقیگەكان پشكنینی بۆكراوەو دەركەوتووە شیاوی بەكارهێنان نییە.
بەپێی راگەیەنراوێكی لیژنە هاوبەشمانی قائیمقامیەتی سلێمانی، لەئەنجامی پشكنینی بەردەوامی كۆگاكان و ئەوشوێنانەی كاڵاوشمەكی تێدا عەمبار دەكرێت، لەلایەن لیژنەی كۆگاكانی سەر بەلیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانیەوە دەستبەسەر بڕی (46) كارتۆن مادەی خاوێنكردنەوەدا گیراوە، كە لە پشكنینە كیمیاییەكان دەرنەچووە.
رونیشیكردوەتەوە: ئەو خاوێنكەرەوەی دەستی بەسەردا گیراوە ناوی (راپیدۆ)یە یەكەمجار لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی كوالێتی كۆنترۆڵی سلێمانییەوەو دووەمجار كۆلێجی كیمیای زانكۆی سلێمانیەوە پشكنینی بۆ كراوەو هەردوو ئەنجامەكەی بەپێی تایبەتمەندی عیراق دروستنەكراوە، بۆیە شیاوی بەكارهێنان نییە.
دەشڵێت: بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە تەواوی ئەوبڕە خاوێنكردنەوەی دەستی بەسەردا گیراوە‌ لەناودەبرێت و خاوەنەكەی روبەروی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group