نەوا-
سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند: بەئامادەبونی هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و لەیلا عومەر عەلی سەرۆكی شارەوانی سلێمانی و نوێنەرانی فەرمانگەكان پاش تەواوكردنی رێكارە پێویستەكان قۆناغێكی نوێی دابەشكردنی زەویی لە سنوری سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی دەستیپێكرد.
ئاماژەی بەوەشكردوە: لە پڕۆسەیەكی تەواو بێخەوشداو بەشێوازێكی ئەلكترۆنی و بەپێی لیستی هاتوی فەرمانگەكان تیروپشك بۆ دابەشكردنی 4 هەزار پارچە زەویی بەسەر فەرمانبەراندا لە كەرتەكانی داربەڕولە و بەردەكەڕ بەڕێوەچوەو دڵنیاییشیداوە پڕۆسەكە بەردەوامی دەبێت و قۆناغ بە قۆناغ بەپێی لیستی هاتو لە دامەزراوە حكومییەكان زەویی تەرخان دەكرێت.
بۆ بینینی لیستی ناوەكان لێرە كلیك بكە