رۆژی سێشەممە دەستبەدابەشكردنی موچەی فەرمانبەران دەكرێت

18 خولەک پێش ئێستا

نەوا-
وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم خشتەی موچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوەو رایگەیاندوە، رۆژی سێ شەممە 15-9 دەست بەدابەشكردنی موچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەكرێت و رۆژی شەممە 19/9 كۆتایی بەدابەشكردنی موچە دێت.
پێشتر وەزارەتی دارایی رایگەیاندبو، حكومەتی عیراق زیاتر لە 831  ملیار دیناری وەك تەمویلی موچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان خستوەتە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان.
 ئاماژەشی كردبو، هاوشێوەی چەند مانگی رابردو وەزارەتی دارایی فیدراڵ بڕی 120 ملیار دیناری لە داهاتی نانەوتی هەرێم بڕیوە سەرەڕای ئەوەی بڕی زیاتر لە 6 ملیار دیناری لە تەمویلی موچەی مانگی ئاب نەناردوە كە بریتییە لە شایستەی موچەی مانگەكانی رابردوی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group