100 هەزار دینار جەژنانە دابەشدەكرێت

22/05/2019 عێراق
وەك جەژنانە دابەشدەكرێت

نەوا
بڕێك پارە وەك جەژنانە بۆ توێژێكی مووچەخۆران لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراقەوە تەرخان دەكرێت بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە.
وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی فیدڕاڵ نوسراوێكی دەركردوەو تیایدا هاتوە: ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕێك پارە بۆ هەر خێزانێك تەرخان دەكات، كە لە ژێر هێڵی هەژارییەوەن لە عیراق.
ئاماژە بەوەش كراوە، لەسەر پێشنیاری باسم عەبدول زەمان، وەزیری كاری حكومەتی عیراق، ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا 100 هەزار جەژنانە بۆ هەر خێزانێك تەرخان بكات، كە لەژێر هێڵی هەژارییەوەن و دەكەونە ناو تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی.
لە نووسراوەكەی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی فیدڕاڵ رونیشكراوەتەوە، جەژنانەكە هەموو ئەوانە دەگرێتەوە، كە سوودمەندن لە كۆمەكی چاودێری كۆمەڵایەتی لە سەرتاسەری عیراقدا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group