سودان.. ئەنجومەنی سەربازی و بەرهەڵستكاران رێككەوتن

05/07/2019 جیهان

نەوا
دوابەدوای دوو رۆژ دانوستان ئەنجومەنی سەربازی سودان و بەرهەڵستكارانی دەسەڵات لە سەر چۆنێتی دابەشكردنی دەسەڵات لە ماوەی راگوزەر رێككەوتن.
لە دانوستانەكەدا كە بە نێوبژیوانی یەكێتی ئەفریقا بەڕێوەچوو، ئەنجومەنی سەربازی سودان و بەرهەڵستكارە مەدەنیەكان لەسەر چەند خاڵێك رێككەوتن بۆ ئەوەی لە ماوەی راگوزەر و تا بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی ئازاد پێكەوە بە هاوبەشی دەسەڵات بەڕێوە ببەن.
بەپێی رێككەوتنەكە بۆ ماوەی نزیكەی سێ ساڵ، ئەنجومەنی حوكم، كە لە هەر دوو ئەنجومەنی سەربازی و بەرهەڵستكارانی مەدەنی پێكدەهێنرێت، دەسەڵاتی بەدەستەوە دەبێت.
هەردوو لا لەسەر ئەوەش رێككەوتوون، كە لەو سێ ساڵەدا كەسانی تەكنۆكرات كاروبارەكان بگرنەدەست و لێكۆڵینەوەیەكی وردیش لە توندوتیژیەكانی دوای لەسەركارلادانی عومەر ئەلبەشیر بكرێت.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group