سەرۆكی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لە گەلی عێراق دەكات

06/07/2019 عێراق
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان

نەوا
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی گەلی عێراق كرد بەبۆنەی ڕیزبەندكردنی بابل وەك یەكێك لەشوێنەوارە جیهانییەكان لەلایەن یونسكۆوە.
رۆژی شەممە نێچیرڤان بارزانی لەهەژماری خۆیدا لەتۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك نووسیویەتی ڕیزبەندكردنی بابل وەك یەكێك لەشوێنەوارە جیهانییەكان لەلایەن یونسكۆوە، سەلمێنەری رەسەنایەتی شوێنەوارو قووڵایی مێژوویی ئەو خاكەیە، بەمبۆنەیەوە پیرۆزبایی لەگەلی عێراق دەكەین.
ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ ڕۆشنبیری و زانست (یونسكۆ) رایگەیاند، شاری بابلی عێراقی خستووەتە نێو ڕیزبەندی شوێنەوارە جیهانییەكان.
لە ساڵی 1983وە، حكوومەتەكانی عێراق هەڵمەت و بانگەشەی نێودەوڵەتیان دەستپێكردبوو، تاكو شاری بابل وەك یەكێك لەشوێنەوارە جیهانییەكان لەلایەن یونكسۆوە دانیپێدابندرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group