شێوازێكی نوێی دابەشكردنی موچە ڕاگەیەنرا

پێش 2 هەفتە عێراق

نەوا
بانكی رافیدەین لە عیراق بەردەوامە لە دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران بەشێوەی ئەلیكترۆنی و لەڕێگەی (ماستەر كارت)ەوە، لەڕاگەیەنراوێكیشدا ناوی بەشێكی دیكەی لە موچەخۆرانی عیراقی ڕاگەیاند، كە بۆ یەكەمجارە لەڕێگەی ئەو كارتەوە موچە وەردەگرن.
بانكی ڕافیدەین لەڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردۆتەوە: ناوی بەشێكی دیكەی موچەخۆرانیان ڕاگەیەندووە كە بۆ یەكەمجارە لەڕێگەی ماستەر كارتەوە موچەی مانگانە وەردەگرن.
بانكی ڕافیدەین ئاماژەی بەوەشكردوە: بانكەكەیان بەردەوامە لەڕاییكردنی مامەڵەی ئەو وەزارەتانەی دەیانەوێت موچەی فەرمانبەرەكانی بەشێوەی ئەلیكترۆنی دابەشبكرێت و لەئێستاشدا ژمارەیەكی زۆری موچە خۆرانی عیراق لەڕێگەی (كی كارت یان ماستەر كارت)ەوە موچە وەردەگرن.
ئەمشێوازەی مووچە دابەشكردن لە پارێزگاكانی ژێر دەسەڵاتی حكومەتی فیدراڵ نوێیە، تا ئێستا هەرێمی كوردستان بێبەشە لە جێبەجێكردنی ئەمجۆرە دابەشكردنی مووچەیە، چاودێرانی ئابووری دەڵێن، پێویستە حكومەتی هەرێمیش لەرێگای بایۆمەترییەی كە لەرابردوودا لەبەرامبەر فەرمانبەران ئەنجامیدا، شێوازی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بگۆڕێت بۆ شێوازی ئەلیكترۆنی و نەهێشتنی ئەو رۆتتینیاتەی كە لە ئێستادا بوونی هەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group