10 ملیۆن دینار دەدرێتە مووچەخۆرانی كەرتی گشتی و تایبەت

11/07/2019 عێراق

نەوا
بانكی‌ رافیدەین پێدانی سلفەیەك بەبڕی‌ 10 ملیۆن دیناری‌ بەژمارەیەك لە موچەخۆرانی دەوڵەت و كارمەندانی‌ كەرتی‌ تایبەت راگەیاند.
بەگوێرەی‌ راگەیەنراوێكی‌ بانكەكە كە وێنەیەكی بۆ رادیۆ نەوا نێردراوە، كەتیایدا ئاماژە بۆ ئەوەكراوە بڕیاری پێدانی‌ سلفەیەك بەبڕی‌ 10 ملیۆن دینار بەو فەرمانبەرانە بدرێت كە لەكەرتی‌ تایبەتدا كاردەكەن و موچەی‌ مانگانەیان زیاترە لە 500هەزار دینار.
ئەوەشخراوەتەڕوو، بۆ مووچەخۆرانی دەوڵەت پێدانی‌ سلفەكە پێنج ملیۆن دینارە كە موچەیان لە 500 هەزار دیناردا بێت.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، پێدانی‌ سلفەكە بۆماوەی‌ پێنج ساڵە و بۆ ئەو فەرمانبەرانەیە كە لە رێكخراوەكاندا كار دەكەن بەتایبەت لەنەخۆشخانە و زانكۆ و چەند كۆمپانیایەكی‌ كەرتی‌ تایبەتدا.

كلیك لێرە بكە بۆ خوێندنەوەی رێنماییەكان:

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group