دەوڵەتی یاسا: هەرێم یەك دۆلاری پارەی نەوتی رادەستی بەغدا نەكردووە

12/07/2019 عێراق

نەوا

پەرلەمانتارێكی دەوڵەتی یاسا دەڵێت، هەرێمی كوردستان “یەك دۆلاری” پارەی نەوتی لە ساڵی 2019دا ڕادەستی حكومەتی فیدراڵ نەكردووە.
حسێن مالیكی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە”ئەو بودجەیەی دەنگی لەسەردرا ڕۆشنە، بە جۆرێك كە دەبوو هەرێمی كوردستان لەبەرانبەر ئەو پارەیەی وەریدەگرێت، ڕۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی بەغدا بكات، بەڵام تا ئەم ساتە كوردستان یەك دۆلاری پارەی نەوتی ڕادەستی حكومەتی فیدراڵ نەكردووە”.
بە وتەی مالیكی”ئەو عوزرەی هەیانە وەك لە پەرلەمانتارە كوردەكانەوە بیستوومە و بە تایبەتیش لە جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمان، ئەوەیە كە ماف و شایستەی دارایی پێشوویان بەسەر حكومەتەوە هەیە، بۆ ماوەیەكی زۆر بودجەیان بڕدراوە، جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانیش بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشەیە، داوای دانیشتن و دیالۆگی كردووە، تا لێوەی هەموان مافی خۆیان وەربگرن”.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group