ترابزۆن.. 9 گەشتیارە دەستگیركراوەكەی هەرێم دیپۆرت دەكرێنەوە

19/07/2019 جیهان

نەوا
داواكاری گشتی ترابزۆنی توركیا بڕیاریدا بە دیپۆرتكردنەوەی ئەو 9 گەشتیارە كوردەی رۆژی پێنج شەممە دوای ئەوەی هێرشیان كرابوەسەر، لە لایەن هێزە ئەمنیەكانەوە دەستگیركرابوون.
رۆژی پێنج شەممە گروپێكی گەشتیاری هەرێمی كوردستان لە شاری ترابزۆنی توركیا كەوتنە بەر پەلاماری كۆمەڵێك توركی توندڕەوە، ئەمەش تەنها لەبەر ئەوەی یەكێك لە گەشتیاران ویستبووی بە ئاڵای كوردستانەوە وێنەیەك بگرێت.
دوای هێرشەكە پۆلیس و هێزە ئەمنیەكانی توركیا لە بری هێرشكارەكان، 9 لەو گەشتیارانەی هەرێمیان دەستگیر و راپێچی بەردەم دادگا كردبوو.
رۆژی هەینی داواكاری گشتی ترابزۆن بڕیاریدا ئەو 9 گەشتیارەی هەرێم دیپۆرت بكرێنەوە.
بەگوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆییەی بڵاوكراوەتەوە، بەدەیان كەسی تورك لەو گەشتیارە كوردانە دەدەن و ئەو كەسەشی كە گرتەكەی تۆمار كردووە، سوكایەتی بە كورد دەكات.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group