وەزارەتی دارایی عێراق داوایەكی بەپەلە ئاڕاستەی وەزارەتەكانی تر دەكات

22/07/2019 عێراق

نەوا
وەزارەتی دارایی عێراق، داوایەك ئاڕاستەی وەزارەتەكانی تری حكومەتی عێراق دەكات، كە پەلە بكەن لەناردنی راپۆرتی هەڵسەنگاندنی وەزارەتەكانیان بۆ لە بودجەی 2020.
وەزارەتی دارایی عێراق لەراگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست رادیۆ نەوا كەوتووە و تیایدا بە نووسراوێك گشتاندنی بۆ سەرجەم وەزارەتەكانی تری حكومەتی ناوەند كردووە، كە پەلە بكەن لە رەوانەكردنی كۆنووسی هەڵسەنگاندنی بودجەی وەزارەتەكانیان بۆ وەزارەتی دارایی لەچوارچێوەی بودجەی ساڵی 2020.
لەو راگەیەندراوەی وەزارەتی دارایدا ئەوەش هاتووە، كە لەماوەی دوو رۆژدا دەبێت كۆنووسەكان بگاتە دەست وەزارەتی دارایی، هاوكات ئاماژە بەوەشدراوە، ئەگەر هەر وەزارەتێك یاخود لایەنێك كە پەیوەندی بە وەزارەتەوە نەبێت، رەوانەكردنی كۆنووسی وەزارەتەكەی دوا بخات، ئەوا رووبەڕووی رێكاری یاسایی دەبنەوە.
رۆژی چوارشەممەی رابردوو لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، تەواوی زانیارییەكان لەبارەی بودجەی عێراق لە ساڵی 2020 ئاشكرا كرد، لای خۆیشیەوە ئەحمەد سەفار بڕیاردەی لیژنەكە رایگەیاند "پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2020، بەهەموو شێوەیەك جیاوازە لە بودجەی ئەمساڵ، لەبەرئەوەی زیاتر وەبەرهێنەریە وەك لەوەی بودجەیەكی بەكارهێنەر بێت".

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group