ئاژانسی هەواڵی سعودیە: یەكەم رۆژی جەژنی قوربان دیاریكرا

01/08/2019 جیهان

نەوا
روانگەی فەلەكی لەزانكۆی ئەلموجەممەعەی سعودیە رایگەیاند "ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە، مانگی زیلحیجە بینراوەو رۆژی هەینی یەكەم رۆژی ئەو مانگە كۆچیەیە".
بەپێی بڵاوكراوەیەكی روانگەی فەلەكی لەزانكۆی ئەلموجەممەعە-ی سعودیە، "ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە مانگی زیلحیججە بینراوەو رۆژی هەینی یەكەم رۆژی مانگی زیلحیجە دەبێت و لە رێكەوتی 11ی ئابی 2019، رۆژی یەكشەممە دەبێتە یەكەمین رۆژی جەژنی قوربان".
راشیگەیاندوە، "كۆتا بڕیار سەبارەت بە بینینی مانگ دەگەڕێتەوە بۆ دادگای باڵای عەرەبستانی سعودیە و پێویستە لە دادگاوە بڕیاری لەسەربدرێت".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group