ترامپ: ئەنجامی گەمارۆدانی ئێران لەسەرووی چاوەڕوانیەكانمانەوەیە

19/08/2019 جیهان

نەوا
دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا باس لەوەدەكات، بەهۆی گەمارۆ و سزاكانیان بۆ سەر ئێران ئابوری ئەو وڵاتە داتەپیوە و بەوهۆیەشەوە خواستیان هەیە دانوستان بكەن، بەڵام نازانن چۆن ئەو كارە بكەن.
جارێكی تر دۆناڵد ترامپ سزاكانی ولاتەكەی بۆ سەر ئێرانی بە كاریگەر ناوبرد و وتی: بەهۆی ئەو سزایانەوە فرۆشتنی نەوتی ئێران بۆ نزمترین ئاست دابەزیوە و ئەو دابەزینە زۆر زیاترە لە چاوەڕوانیەكانی ئێمە.
وتیشی: لە ئەنجامی لەدەستدانی كڕیارانی نەوتەكەی، ئابوری ئێران داتەپیوە و هەڵاوسان لە بەرزترین ئاستدایە لەو وڵاتە.
سەرۆكی ئەمریكا هێمای بۆ ئەوەشكرد، ئێرانیەكان خواستی دانوستانیان هەیە، بەڵام نازانن چۆن ئەمە دەرببڕن و لە كوێوە هەنگاوی بۆ بنێن، هەروەك وتیشی: ئێرانیەكان لەخۆبایین بەڵام ئابوریەكەیان لە داڕماندایە و لە خراپترین دۆخدان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group