سەرۆكی هەرێمی كوردستان: بەردەوام دەبین لە پێشخستنی ئازادییەكانی ئایینی

22/08/2019

نەوا
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە تویتێكدا رایگەیاند: "بەردەوام دەبین لە پێشخستنی ئازادییەكانی ئایینی".
بەبۆنەی رۆژی جیهانی یادكردنەوەی قوربانیانی دەستی توندوتیژی  لەسەر بنەمای ئایین و باوەڕ، سەرۆكی هەرێمی كوردستان تویتێكی بڵاو كردەوە.
نێچیرڤان بارزانی رایدەگەیەنێت كە "هەرێمی كوردستان وەك بەهەشتێكی ئارام دەمێنێتەوە بۆ ئەو كەسانەی لە دەستی ستەم هەڵاتوون"، جەخت لەوەشدەكاتەوە بەردەوام دەبن لە بەرگریكردن و پێشخستنی ئازادی ئایینی لە كوردستان.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەڵێت: "لە رۆژی جیهانی قوربانیانی دەستی توندوتیژی لەسەر بنەمای ئایین و باوەڕ، جەخت لەوە دەكەینەوە كە هەرێمی كوردستان وەك بەهەشتێكی ئارام دەمێنێتەوە بۆ ئەو كەسانەی لە دەستی ستەم هەڵاتوون و هەروەها بەردەوام دەبین لە بەرگریكردن و پێشخستنی ئازادی ئایینی لە كوردستان".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group