نه‌وا
كازم سه‌یادى ئه‌ندامى لیژنه‌ى نه‌زاهه‌ى په‌رله‌مانى عیراق داوا ده‌كات به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارى عیراق له پۆسته‌كه‌ى دوربخرێته‌وه، چونكه ده‌ستورى پێشێلكردوه.
سه‌یادى له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا داوا ده‌كات سه‌رۆك كۆمار به‌هۆى پێشێلكردنى ماده‌ى 61، بڕگه‌ی شه‌شه‌م، كه تایبه‌ته به شكاندنى سوێند و پێشێلكردنى ده‌ستور، له پۆسته‌كه‌ى دوربخرێته‌وه، هه‌روه‌ها ماده‌كانى 23/16/14ى ده‌ستوری پێشێلكردوه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره بانگه‌واز بۆ داواكارى گشتى ده‌كات رۆڵ خۆى ببینێت و لێپرسینه‌وه له پێشێلكاران بكات.
پێشتر ئه‌و په‌رله‌مانتاره به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارى به‌وه تۆمه‌تبار كردبو، كه یاساى پێشێلكردوه و به‌هاوكارى ئه‌ندامانى فه‌وجى سه‌رۆكایه‌تى زه‌وییه‌كى كشتو‌كاڵى له نزیك ماڵه‌كه‌ى له جادریه‌ى به‌غدا تێكداوه و خراپى كردوه.