جێگرانی سەرۆكی هەرێم دەستبەكاردەبن

10/09/2019

نەوا
سەرۆكی هەرێمی كوردستان فەرمانی هەرێمی بۆ دەستبەكاربوونی هەردوو جێگرەكەی دەركرد.
لە ڕاگەیاندراوێكدا، فەوزی هەریری سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند : نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەرەتای ئەم هەفتەیە، ڕۆژی یەكشەممە 8 ی ئەیلولی 2019 فەرمانی هەرێمی بۆ دەستبەكاربوونی جەعفەر مستەفا عەلی و مستەفا قادر مستەفا وەك جێگرانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەركرد.
جەعفەر شێخ مستەفا لە سەر پشكی یەكێتی و مستەفا سەید قادر لەسەر پشكی گۆڕان پۆستەكانیان وەرگرتووە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group