عیراق رەتیدەكاتەوە پەیوەندی بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە بكات

19/09/2019 عێراق

نەوا
وەزارەتی دەرەوەی عیراق ئاشكرایكرد، حكومەتی وڵاتەكەی رەتیكردوەتەوە پەیوەندی بەهاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی رێڕەوە ئاویەكان لەناوچەی كەنداودا بكات و بەهەموو شێوەیەكیش بەشداریكردنی ئیسرائیل رەتدەكەنەوە.
لەو بارەیەوە ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق بەكەناڵی "الجزیرە"ی وتوە، پاراستنی ئاوەكان دەكەوێتەئەستۆی ئەو وڵاتەی دەكەوێتە سەری.
ئاماژەی بەوەشداوە، پەیوەندی بەهیچ هێزێكی نێودەوڵەتییەوە ناكەن بۆ پاراستنی رێڕەوە ئاویەكان لەناوچەی كەنداودا و بەشداریكردنی ئیسرائیلیش لەو هاوپەیمانێتییەدا رەتدەكەنەوە.
بیرۆكەی پێكهێنانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی رێڕەوە ئاویەكان لە 9-7-2019 سەریهەڵدا دوای ئەوەی جەنەراڵ جۆزێف دانفۆرد سەرۆكی دەستەی ئەركانی هاوبەشی ئەمریكا هاوپەیمانێتیەكەی رایگەیاند، سنوری كاری ئەو هاوپەیمانێتییەش رێڕەوە ئاویەكانی كەنداو و گەروی هورمز و باب ئەلمەندەب و دەریای عوممانن.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group