نوجێفی داوای دەست لەكاركێشانەوەی حكومەت و هەڵبژاردنی پێشوەخت دەكات

05/10/2019 عێراق
ئوسامە نوجێفی سەركردەی بەرەی رزگاری و گەشەپێدان

نەوا
بەرەی رزگاریی و گەشەپێدان كە لەلایەن ئوسامە نوجێفی سەركردایەتی دەكرێت، داوای دەستبەجێ‌ دەست لەكاركێشانەوەی حكومەت و هەڵپەساردنی كاریی پەرلەمان دەكات.
بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن بەرەی ڕزگاریی و گەشەپێدانەوە بڵاوكرایەوە "خۆپیشاندانەكان خۆی لەخۆیدا ڕاپرسییەكی میللین لەبارەی شكستخواردنی پرۆسەی سیاسی و بێتوانایی لەرووی پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان كە رەنگە جەماوەری هەژاران و ناڕاییەكان پێی رازیی ببن".
بەرەی رزگاریی و گەشەپێدان، لە بەیاننامەكەیدا داوای گرتنەبەری ڕێوشوێنی خێرایكرد بۆ كۆتاییهێنان بەم تەنگژەی ئێستا كە لەپێش هەموویەوە دەستبەجێ‌ دەستلەكاركێشانەوە حكومەت و پێكهێنانی حكومەتی نیشتمانی كاتییە لەلایەن كەسانی بەتوانا و لێوەشاوە كە كارییان چارەسەركردنی تەنگژەكان و دۆزینەوەی چارەسەر بێت بۆ داواكارییەكانی خۆپیشاندەران لەماوەی ڕاگوزەریی كە دەكرێت بە شەش مانگ دیاریبكرێت، بەو مەرجەی ئەندامانی حكومەتی كاتی لە هەڵبژاردنی داهاتوودا بەشداریی نەكەن.
لە بەیاننامەكەدا، بەرەی ڕزگاریی و گەشەپێدان بەپێویستی زانی، هەڵبژاردنێكی پێشوەخت بە سەرپەرشتی تەواوەتی نێودەوڵەتی و بەپێی یاسای نوێ‌ كە تێیدا نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی گەل لەخۆبگرێت ئەنجامبدرێت و هاندەر بێت بۆ بەشدارییەكی فراوان لە هەڵبژاردندا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group