نه‌وا
په‌رله‌مانتارێكی كورد له به‌غدا پێی وایه ئه‌گه‌ر حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی بمێنێته‌وه و دۆخه‌كه ئاڵۆزتر نه‌بێت، مه‌ترسی له‌سه‌ر به‌شه‌بودجه‌ی ئه‌مساڵی هه‌رێمی كوردستان نابێت.
شیروان میرزا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق له فراكسیۆنی یه‌كێتی، كه ئه‌ندامی لیژنه‌ی داراییشه، له‌میانی به‌شداریكردنی له گفتوگۆی "پانۆرامای نه‌وا" رایگه‌یاند: هه‌ر جۆره گرژی و ئاڵۆزییه‌ك رووبدات كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كاری حكومه‌ت ده‌بێت، بۆیه ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌مشێوه‌یه درێژه بكێشێت و دۆخی عیراق ئاڵۆزتر بێت، ئه‌وكات نازانرێت حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه یان نا، بۆیه به‌رده‌وامبوونی دۆخه‌كه به‌مشێوه‌یه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ناردنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمه‌وه ده‌بێت.
هه‌روه‌ها په‌رله‌مانتاره كورده‌كه‌ی به‌غدا دووپاتیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی بمێنێته‌وه گرفت بۆ به‌شه بودجه‌ی ئه‌مساڵی هه‌رێمی كوردستان دروستنابێت، چونكه عه‌بدولمه‌هدی چه‌ندجارێك وتوێتی ئاماده نییه موچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ببڕێت و یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵیش پشكی هه‌رێمی دیارییكردووه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌م ئاڵۆزییه به‌رده‌وام بێت و حكومه‌ت هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، ئه‌وه ئه‌گه‌رێكی تره.
شیروان میرزا بوونی عادل عه‌بدولمه‌هدی-شی به ده‌رفه‌ت ناوبرد بۆئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بتوانێت رێكبكه‌وێت له‌گه‌ڵیدا بۆ به‌رده‌وامبوونی به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان.