نه‌وا
خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریى رۆژئاواى كوردستان به‌هۆى نزیكبونه‌وه‌ی ده‌ستپێكردنى هێرشه‌كانى سوپاى توركیا و گروپه چه‌كداره هاوپه‌یمانه‌كانی، بانگه‌وازى گشتى بۆ شه‌ڕ له رۆژئاوادا راگه‌یاند.
به‌یانی ئه‌مڕۆ خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریى رۆژئاواى كوردستان له‌بانگه‌وازێكى گشتیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، له‌گه‌ڵ به‌رزبونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كان و كۆبونه‌وه‌ى سوپاى توركیا و میلیشیا سوریه به‌كرێگیراوه‌كان بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر ناوچه سنوریه‌كانى باكورى خۆرهه‌ڵاتى سوریا، بانگه‌وازى گشتى بۆ ماوه‌ى سێ رۆژ راده‌گه‌یه‌نین.
هه‌روه‌ها داوا له سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى و دامه‌زراوه و گه‌لی رۆژئاوا به‌هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه ده‌كات، كه روبكه‌نه ناوچه سنوریه‌كان بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌ركى ئه‌خلاقییان و ده‌ستپێكردنى به‌رگرى له‌م ساته مێژوییه هه‌ستیاره‌دا.
له‌به‌یاننامه‌كه‌دا داوا له سه‌رجه‌م رۆڵه‌كانى گه‌له‌كه‌شمان له كوردستان و سه‌رتاسه‌رى جیهان ده‌كات ئه‌ركى خۆیان به‌رانبه‌ر خاك و گه‌له‌كه‌یان به‌جێبهێنن و خۆپیشاندان و مانگرتن ده‌ستپێبكه‌ن، نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و ئه‌مریكاو یه‌كێتیى ئه‌وروپا و روسیا و سه‌رجه‌م ده‌وڵه‌تان و دامه‌زراوه خاوه‌ن بڕیار‌و كاریگه‌ره‌كانیش به‌رپرسیارێتى ئه‌خلاقى و ویژدانییان ده‌كه‌وێته سه‌رشان له رودانى هه‌ر كاره‌ساتێكى مرۆیى، كه به‌سه‌ر گه‌لى باكورى خۆرهه‌ڵاتى سوریادا بێت.