نەوا-
فارس عیسا سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغداد دەڵێت، باشبونی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغداد بۆ سەقامگیریی سەرجەم عیراق گرنگە، راستە كێشە لەنێوان هەردوو لادا هەیە، بەڵام ئیرادەو نیەتێكی باش بۆ چارەسەركردنیان بەدیدەكرێت لەبەرئەوەی لە رابردودا دەسەڵات بەشێوازێكی تەندروست بەكارنەهاتوە، كێشەكان كەڵەكە بون بۆیە ئەركی سەرشانی هەموانە بەرپرسیارێتی هەڵبگرن بۆ چارەسەركردنیان.
ئاماژەی بەوەشكردوە، گەرچی هۆكار لەپشت دروستبونی كێشەكانەوە هەن، بەڵام دەستور مەرجەعی سەرەكییە بۆ چارەسەر، بۆ ئەم مەبەستەش ئاڵوگۆڕی شاند لەنێوان هەرێم و بەغدا بەردەوامە هەرچەندە لە رابردودا رێككەوتن كراوەو جێبەجێ نەكراوە، بەڵام ئێستا هەوڵی جدی هەیە بۆ گەیشتن بە چارەسەری بنەڕەتی.