نیویۆرك تایمز: ترامپ دەیەوێت 200 سەربازی هێزی تایبەت لە سوریادا بهێڵێتەوە

21/10/2019 جیهان

نەوا
رۆژنامەی نیویۆرك تایمز ئاشكرایكرد، دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا دەیەوێت 200 سەربازی هێزی تایبەتی وڵاتەكەی لە خۆرهەڵاتی سوریا بهێڵێتەوە.
رۆژنامەكە بڵاویكردوەتەوە، بەئامانجی بەردەوامی شەڕی دژی رێكخراوی داعش، دۆناڵد ترامپ دەیەوێت 200 سەربازی هێزی تایبەت لە سوریادا بهێڵێتەوە. هەروەها ئامانجێكی دیكەی هێشتنەوەی ئەو سەربازانە بەهۆی نزیكبونەوەی سوپای سوریا و روسیایە لە ناوچەكانی نزیك كێڵگە نەوتیەكانی ئەو وڵاتە و دەیەوێت رێگرییان لێ‌ بكات بۆئەوەی نزیكتر نەبنەوە.
پێشتر مارك ئیسپەر وەزیری بەرگریی ئەمریكا ئاشكرایكرد، هەزار سەربازی وڵاتەكەی لە سوریا دەكشێننەوە و بەرەو عیراق دەچن، ئەمڕۆش سەرەتای كاروانی هێزەكان گەیشتنە خاكی هەرێمی كوردستان و پاشەكشێكەشیان چەند هەفتەیەك دەخایەنێت.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group