نه‌وا
ئاسایشی سلێمانی ئاشكرایكرد، كه‌سێكیان ده‌ستگیركردوه، كه خۆى وه‌ك به‌رپرسێكى هه‌واڵگرى ناساندوه و 11 ئافره‌تى ههڵخهڵهتاندوه و په‌یوه‌ندی سۆزداری له‌گه‌ڵیاندا هه‌بوه.
ئاسایشى سلێمانى له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، هێزه‌كانیان له رۆژی 20-10-2019 كه‌سێكی ته‌مه‌ن 46 ساڵیان ده‌ستگیركردوه، كه له‌ڕێگه‌ی ئه‌پڵیكه‌یشنی ماسنجه‌ره‌وه په‌یوه‌ندی به 35 بۆ 40 ئافره‌تی كورد و عه‌ره‌به‌وه هه‌بوه و خۆی وه‌ك به‌رپرسێكی هه‌واڵگری ناساندوه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاسایش، ئه‌و كه‌سه به‌ڵێنی به‌و ئافره‌تانه داوه ئه‌گه‌ر كاری له‌گه‌ڵدا بكه‌ن ئه‌وا هه‌ریه‌كه‌یان بڕی 20 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی و خان‌و و ئۆتۆمبیلیان پێده‌دات.
ئاسایشی سلێمانی ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، دوای چاودێریی ورد و لێكۆڵینه‌وه‌ی هێزه‌كانیان، ئه‌و كه‌سه ئاشكرابوه و دواتر به فه‌رمانی دادوه‌ر ده‌ستگیركراوه، دوای ده‌ستگیركردنیشی دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه.