نەوا-
پەرلەمانتارێكی عیراق ئاشكرایكرد، رەوانەكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەلایەن بەغداوە دەكەوێتە رۆژی یەكشەممە 13/9.
غالب محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویكردەوە، قسەیان لەگەڵ وەزارەتی دارایی عیراق كردوە سەبارەت بە موچەی هەرێم و پێیانڕاگەیاندوە، فالح ساری وەزیری دارایی عیراق واژۆی لەسەر ناردنی موچەی مانگی هەشتی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان كردوە، سەرەتای هەفتە دەست بەناردنی دەكرێت.
پێشتر جەمال كۆچەر ئەندامی پەرلەمانی عیراق رایگەیاندبو، هیوادارن رێكارەكانی تەمویلی موچەی مانگی ئاب بەزویی تەواو بكرێن، هەرچەندە پێدەچێت بۆ سەرەتای هەفتە دوابكەوێت.