نه‌واـ سه‌عید عه‌بدولڵاـ هه‌ولێر
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێ: له‌و هێزانه نیگه‌رانن كه له‌گه‌ڵ توركیا هێرشیان كردۆته سه‌ر رۆژئاوای كوردستان چوونكه له عه‌فرین كاری نه‌شیاویان كردووه، باس له‌وه‌شده‌كات به‌هۆی په‌كه‌كه‌وه توركیا هێرشی كردۆته سه‌ر سوریا.
له پانێڵێكی دیداری مێری له شاری هه‌ولێر نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم به‌شداری كرد و له‌باره‌ی دۆخی سوریاوه وتی، ئه‌وه‌ی له رۆژئاوای كوردستان رووده‌دات له رووی سۆزدارییه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كی نه‌ته‌وه‌ییه، كاتێكیش له توركیا به‌رله‌وه‌ی كێشه‌كان بته‌قنه‌وه گفتوگۆ ده‌كرا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به سوریاوه نه‌بوو، به‌ڵام توركیا ده‌یگوت ئێمه ناتوانین له‌به‌رامبه‌ر ئاڵای په‌كه‌كه له‌سه‌ر سنووره‌كان ئاراممان هه‌بێ، به‌هه‌ر حاڵ ئه‌وه‌ی دواتر كرا په‌كه‌كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی له سوریا بنیادنا و ئه‌وه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی توركیا هێرش بكات.
سه‌رۆكی هه‌رێم باسی له‌وه‌شكرد، ئێمه له هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین، قسه‌شم له‌گه‌ل جه‌نه‌ڕال مه‌زڵوم كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه ئه‌نجام، كاتێكی سێرگی لاڤرۆڤی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا هاته هه‌ولێر پێشنیازی رێككه‌وتنی دیمه‌شقم كردووه و دیتمان كراش، ئێستاش ئێمه كه نیگه‌رانین له‌و هێزانه نیگه‌رانین كه له‌گه‌ل توركیادان، چونكه كاری زۆر نه‌شیاویان كرد له عفرین.