عادل عه‌بدولمه‌هدی: موچه‌ی پله‌باڵاكان بۆ نیوه‌ كه‌مده‌كه‌ینه‌وه‌

09/11/2019 عێراق

نه‌وا
عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق دوپاتیدەكاتەوە، چەند هەنگاوێك بۆ ئەنجامدانی چاكسازی دەگرنەبەر و گۆڕانكاریی وزاری ئەنجامدەدەن، موچەی پلەباڵاكانیش بۆ نیوە كەمدەكەنەوە.
عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق بەیاننامەیەكی لەبارەی پەیامەكەی هەینیی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعە بڵاوكردەوە، خۆپیشاندانەكانی بە یەكێك لە گرنگترین ئەو روداوانەی عیراق وەسفكرد كە لەدوای ساڵی 2003 عیراق بەخۆیەوە بینیوە و یارمەتیدەربووە لە دروستكردنی فشار لەسەر هێزە سیاسییەكان و حكومەت بۆ راستكردنەوەی رێڕەوەكان و قبوڵكردنی گۆڕانكاری.
عەبدولمەهدی دوپاتیكردۆتەوە، لە رۆژانی داهاتودا كۆمەڵێك هەنگاوی چاكسازیی تر رادەگەیەنن، لەوانە، كەمكردنەوەی موچەی پلەباڵاكان بۆ نیوە و گۆڕانكاریكردن لە موچەی فەرمانبەران بۆ هێنانەئارای دادپەروەریی زیاتر، جگە لە ئەنجامدانی چاكسازیی دەستوری و بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی و دادگاییكردنی گەندەڵكاران.
هەروەها سەرۆك وەزیرانی عیراق ئەنجامدانی گۆڕانكاریی وزاریی لە حكومەتەكەیدا دوپاتكردەوە، وەك وەڵامدانەوەیەك بۆ داواكاریی خۆپیشاندەران. راشیگەیاند، لێكۆڵینەوە لە كوژرانی خۆپیشاندەران دەكەن و كەسوكاری قوربانیانیش قەرەبودەكرێنەوە.



شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group