نه‌وا
وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشنیار ده‌كات په‌خشی دراما دۆبلاژكراوه‌كان سنووردار بكرێت و كه‌متر په‌خش بكرێن.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی راگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكراوه‌ی هه‌ولێر له نوسراوێكدا كه ئاراسته‌ی كه‌ناڵه‌كانی سنوری پارێزگاكه‌ی كردووه پێشنیازی كردووه له سه‌ر داوای وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف په‌خشی دراما دۆبلاژكراوه‌كان سنوردار بكرێن.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌دێت كه له ماوه‌ی رابردوودا وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف به نوسراوێك ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو كه په‌خشی دراما دۆبلاژكراوه‌كان به تایبه‌تی دراما توركیه‌كان له‌گه‌ڵ ئادابی كۆمه‌ڵگای كوردی ناگونجێن و هۆكارێكن بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران، بۆیه‌ش داوای له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری كردبوو په‌خشی ئه‌و جۆره درامایانه سنوردار بكات.