نه‌وا-رۆژیار سیروان-سلێمانی
له‌ساڵیادی دامه‌زراندنی شاری سلێمانیدا، یه‌كه‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیی كتێب به‌دروشمی "كتێب ڕوناكی ژیانه" له شاری سلێمانی كرایه‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید وه‌زیری رۆشنبیریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به رادیۆ نه‌وای راگه‌یاند: ئه‌و پێشانگایه به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی نازناوى "شاری ئه‌ده‌ب"ه‌وه‌یه، كه له‌لایه‌ن رێكخراوى یونسكۆوه نازناوه‌كه به سلێمانی دراوه، ده‌ستخۆشی له سه‌رۆك كۆماریش ده‌كه‌ن بۆ پاڵپشتی ئه‌و پێشانگایه و پیرۆزبایی له‌شاری سلێمانیش ده‌كات به‌بۆنه‌ی كردنه‌وه‌ی.
وتیشی "هه‌رچه‌نده نوسین و خوێندنه‌وه به ئه‌لیكترۆنی كراون، به‌ڵام كتێب گرنگی خۆی هه‌ر له ده‌ستنه‌داوه‌و رێ رۆشنكه‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگایه".
له پێشانگاكه‌دا زیاتر له 180 ناوه‌ندو بڵاوكراوه‌ی نیشتمانی و بیانی و عه‌ره‌بی به‌شدارن و له‌رۆژانی 14 تا 23 ئه‌م مانگه و رۆژانه له 10ى به‌یانی تا 7 ئێواره به‌ڕوی هاوڵاتیاندا كراوه ده‌بێت.
هه‌ر له په‌راوێزی پێشانگاكه‌دا، چه‌ندین به‌رنامه و سیمینار و كۆڕی رۆشنبیری و چالاكیی هونه‌ری پێشكه‌ش به خوێنه‌ر و هاوڕێی كتێب ده‌كرێت و هه‌ریه‌ك له تونس، جه‌زائیر، سعودیه، ئیمارات، سودان، ئوردن، عیراق، ئێران، توركیا و كتێبخانه گشتییه‌كانی كوردستان به‌شدارن.