كۆمپانیای ئەپڵ سیستمی CarPlay Ultra بۆ ئۆتۆمبێلەكان دەخاتە بازاڕەوە

5 رۆژ پێش ئێستا هەمەڕەنگ

نەوا-
بەكارهێنەرانی ئایفۆن لەڕێگەی سیستمێكی نوێی كۆمپانیای ئەپڵەوە دەتوانن زانیارییە وردەكانی ئۆتۆمبێل لەسەر شاشەی ئۆتۆمبێلەكانیان ببینن.
ماڵپەڕەكانی تایبەت بە تەكنەلۆژیا رایانگەیاندوە، كۆمپانیای ئەپڵ سیستمیCarPlay Ultra ی بۆ ئۆتۆمبێلەكان خستوەتە بازاڕەوە، ئاماژەی بەوەشكردوە كە سەرەتا سیستمەكە لەسەر ئۆتۆمبێلەكانی ئەستۆن مارتن لە ئەمریكا تاقیدەكرێتەوەو دواتر بۆ جۆرەكانی تری ئۆتۆمبێل بەردەست دەبێت.
كۆمپانیای ئەپڵ باسی لەوەشكردوە، بەكارهێنەرانی ئایفۆن حەز بە بەكارهێنانی CarPlay دەكەن، ئەمەش شێوازی پەیوەندیكردنیان بە ئۆتۆمبێلەكانیانەوە دەگۆڕێت، ئەوان بە هاوكاری لەگەڵ كۆمپانیاكانی دروستكردنی ئۆتۆمبێل كاردەكەن بۆ دوبارە دانانی سیستمە نوێیەكە كە لەوەی پێشوتر زیرەكترو سەلامەتترە بۆ شۆفێران.
ئەوەش خراوەتەڕو، CarPlay Ultra توانای پیشاندانی زانیاری لەسەر شاشەی ئۆتۆمبێلەكان هەیە وەك پێوەرەكانی دیجیتاڵی، ئاستی سوتەمەنی و پلەی گەرمی بزوێنەر، هەروەها زانیارییەكانی مۆبایل لەسەر شاشەی ئۆتۆمبێلەكە پیشان دەدات، وەك نەخشەو داتاكانی ئۆتۆمبێل وەك سیستمی یارمەتیدانی شۆفێرو پەستانی تایەكان.








شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group