نه‌وا
وه‌زیری دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، حكومه‌تی عێراق ساڵی 2018 موچه‌ی سێ مانگی خه‌رج نه‌كردوه بۆیه ئه‌وان ناچار بون به موچه‌ی مانگی یه‌ك و دو و سێی ئه‌مساڵی فه‌رمانبه‌ران موچه نه‌دراوه‌كانی ساڵی رابردو ته‌واو بكه‌ن.
له وه‌ڵامی یاداشتێكی سۆران عومه‌ر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌باره‌ت به هۆكاری دواكه‌وتنی موچه‌ی سێ مانگی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، له وه‌ڵامدا ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابوری هه‌رێم له نوسراوێكدا رایگه‌یاندوه، حكومه‌تی عێراقی پاره‌ی موچه‌ی مانگه‌كانی 1، 2 و 3ی ساڵی 2018ی ھه‌رێمی كوردستانی نه‌ناردوه.
وه‌زیری دارایی باسی له‌وه‌شكردوه، ئه‌و دواكه‌وتنه‌ش هاتوه‌ته ساڵی 2019 و عێراق پابه‌ند نه‌بوه به‌ناردنی پاره‌ی سێ مانگه‌كه‌ی 2018.
رونیشیكردۆته‌وه، ئه‌گه‌ر به‌غدا هه‌روه‌كو به‌ڵێنیاندابو موچه‌ی سێ مانگی سه‌ره‌تای ساڵی 2018یان خه‌رجبكردایه، ئه‌وكات حكومه‌تی هه‌رێم موچه‌ی سێ مانگی دوانه‌ده‌كه‌وت.
پێشتر سۆران عومه‌ر ئه‌ندامی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاندبو، "وه‌زاره‌تی دارایی پێشنیاری بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردوه موچه‌ی مانگه‌كانی 10، 11 و 12 و موچه‌ی مانگێكی خانه‌نشینی به‌ته‌واوی نه‌ده‌ن و ناوی لێ بنێن پاشه‌كه‌ت".
دوای ئه‌وه‌ش وه‌زیری دارایی له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا باسی له‌وه‌كردبوو هیچ موچه‌یه‌ك پاشه‌كه‌وت ناكرێت و له كاتی خۆیدا ده‌درێت.