نه‌وا
هاوپه‌یمانێتیی نه‌سڕ-ی حه‌یده‌ر عه‌بادی، ئێران تۆمه‌تبارده‌كات به هه‌ڕه‌شه‌كردن له كوتله سیاسییه‌كانی عیراق بۆ هێشتنه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له پۆسته‌كه‌یدا.
عه‌دنان زه‌رفی سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌سڕ له په‌رله‌مانی عیراق رایگه‌یاند، ئێران هه‌ندێك له كوتله سیاسییه‌كانی ترساندوه و هه‌ڕه‌شه‌ی لێكردون ئه‌گه‌ر عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیران له پۆسته‌كه‌ی لابده‌ن، شه‌ڕی ناوخۆیی له عیراقدا هه‌ڵده‌گیرسێت.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌سڕ پێیوایه، كۆبونه‌وه‌كه‌ی شه‌وی دووشه‌ممه‌ی رابردوی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی عیراق، به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێرانه‌وه بووه، بۆیه ئه‌وان له كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئاماده‌نه‌بون.
هاوپه‌یمانێتیی نه‌سڕ، كه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، یه‌كێكه له‌و كوتله سیاسییانه‌ی دژایه‌تی خۆی بۆ حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی ده‌ربڕیوه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه، دواتر حكومه‌تێكی كاتی پێكبهێنرێت و سه‌رپه‌رشتیی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت بكات.