وەزیری دەرەوەی ئەمریكا داوایەكی لە خۆپیشاندەرانی ئێران هەیە

22/11/2019 جیهان

نەوا
مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا داوا لە خۆپیشادەرانی ئێران دەكات بەڵگەكانیان لەسەر توندوتیژیەكانی هێزە ئەمنیەكان رەوانە بكەن.
پۆمپیۆ لە تویتێكدا بە زمانی فارسی  خۆپیشاندەرانی ئێران بە كەسانی بوێر ناوبردووە و داوای لێكردوون هەرچی وێنە و ڤیدیۆ و بەڵگەی پەیوەست بە سەركوتی خۆپیشاندانەكانیان لایە بۆیان رەوانە بكەن.
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا راشیگەیاندووە، لە رێگەی ئەو بەڵگانەوە ئاستی سەركوتكاری هێزە ئەمنیەكانی ئێران لەقاودەدەن و رێگە بۆ ئیدانەكردنی خۆش دەكەن.
لە تویتێكیشدا بە زمانی ئینگلیزی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئاشكرای كردووە،  لە ئامادەكاریدان بۆ سەپاندنی چەندین سزا بەسەر بەرپرسانی حكومەتی تاران.
لە رۆژانی رباردوودا بە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین بۆ سێ هێندە خۆپیشاندان و گردبوونەوەی نارشەزایەتی زۆربەی شارەكانی ئێرانی گرتەوە و بەهۆیەوە باس لە كوژرانی دەیان خۆپیشاندەر و دەستگیركردنی زیاتر لە 3 هەزار كەس دەكرێت.
لە ماوەی خۆپیشاندانەكەدا حكومەتی ئێران هێڵەكانی ئینتەرنێتی راگرتبوو، بەو هۆیەشەوە كەمترین وێنە و ڤیدیۆی خۆپیشاندانەكان بڵاوكرابوەوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group