نه‌وا
له هه‌ولێر كۆنفرانسی به‌نده‌ری لیماكپۆرت ئیسكه‌نده‌رۆن بۆ كار و لۆجستیك به‌ڕێوه‌چوو كه تیایدا گرێبه‌ستێك سه‌باره‌ت به ئاڵوگۆڕی بازرگانی له نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌نده‌ری ئیسكه‌نده‌رۆن سه‌ربه پارێزگای هاتای توركیا واژۆكرا.
سه‌باره‌ت به كۆنفرانسه‌كه، فه‌لاح ئه‌نوه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای هانزۆ رایگه‌یاند: "توانیمان گرێبه‌سێك واژوو بكه‌ین له‌گه‌ڵ به‌نده‌ری ئه‌سكه‌نده‌رۆن له توركیا كه له‌مه‌ودوا باره‌كانمان بگوازینه‌وه بۆ ئه‌وێ له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ك كه نرخه‌كان هه‌رزانتر راده‌وه‌ستێت و له به‌نده‌ری ئیسكه‌نده‌رۆن خزمه‌تگوزارییه‌كان باشتره و له مێرسین قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆره و باره‌كان دواده‌كه‌ون، به‌ڵام له ئیسكه‌نده‌رۆن كێشه‌مان كه‌متره".
فه‌لاح ئه‌نوه‌ر وتیشی: "به‌ھۆی ئه‌وه‌ی به‌نده‌ری ئه‌سكه‌نده‌رۆن شوێنه‌كه كورتتره ئه‌وا كاریگه‌ری له‌سه‌ر نرخ ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌ودای دوو كاتژمێر نزیكتره، به‌هۆی ئه‌وه‌ی گرێبه‌ستمان كردووه ئه‌وا ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی ده‌رده‌چن هه‌موویان نزیكه‌ی سه‌د تا 200 دۆلار هه‌رزانتره".
لای خۆیه‌وه ئانۆ جه‌وهه‌ر عه‌بدۆكا وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له لێدوانێكدا وتی: "كه‌رتی گواستنه‌وه و گه‌یاندن په‌یوه‌سته به گشت كاره‌كان كه وڵاتان پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه و كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر كه‌رتی كشتوكاڵ، گه‌شتوگوزار و بازرگانی".
به‌نده‌ری ئیسكه‌نده‌رۆن ده‌كه‌وێته سنووری پارێزگای هاتای باشووری توركیا كه هاوسنووره له‌گه‌ڵ سووریا و رووبه‌ری به‌نده‌ره‌كه یه‌ك ملیۆن مه‌تر دووجایه، یه‌كێكه له به‌نده‌ره گه‌وره‌كانی توركیا و رۆژانه ئاڵوگۆڕی بازرگانی بۆ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی توركیای لێ ده‌كرێت.