نه‌وا
په‌رله‌مانتارێكی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی، له نوسراوێكی فه‌رمیدا كه بۆ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی ناردووه رایگه‌یاندووه، كه موچه‌ی خانه‌نشینی ره‌تده‌كاته‌وه.
سه‌روان محه‌مه‌د په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتی له نوسراوێكدا كه بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی ناردووه ده‌ڵێت، "من وه‌كو ئه‌ندامی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئاگاداری به‌رێزتان ده‌كه‌مه‌وه كه موچه‌ی خانه‌نشینی ره‌تده‌كه‌مه‌وه به ئه‌ركێكی ویژدانی سه‌رشانم ده‌زانم به‌رامبه‌ر به پێشمه‌رگه و خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و دڵسۆزانی گه‌ل و نیشتیمان."
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، رۆژی یه‌كشه‌ممه په‌رله‌مانتارانی نه‌وه‌ی نوێش به نوسراوی فه‌رمی بۆ په‌رله‌مان ده‌ستبه‌رداری خانه‌نشینیه‌كه‌یان بوون.