نەوا
پەرلەمانتارێكی ئێران، 3 ملیۆن دۆلار وەكو پاداشت دەداتە هەر كەسێك دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا بكوژێت.
ئاژانسی هەواڵی ئیسنا-ی نیمچە فەرمیی ئێرانی بڵاویكردوەتەوە، ئەحمەد حەمزە ئەندامی پەرلەمانی ئێران لەسەر پارێزگای كرمان، كە شوێنی لەدایكبوونی قاسم سولەیمانییە، پاداشتێكی 3 ملیۆن دۆلاریی ئامادەكردووە بۆ هەركەسێك دۆناڵد ترامپ بكوژێت، ئەوەش وەكو تۆڵەسەندنەوەیەك بۆ كوشتنی فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران تەماشا دەكرێت.
ئێران بەردەوامە لەكاردانەوەی توند بەرانبەر بە كوشتنی قاسم سولەیمانی لەلایەن ئەمریكاوە، كاردانەوەكانیش زۆربەیان لەچوارچێوەی لێدوان و هەڕەشەكردندایە و تەنها یەكجار بە كرداری هەڕەشەكانی جێبەجێكرد، ئەویش موشەكبارانكردنی بنكەی سەربازیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنباری عیراق، هەروەها موشەكبارانكردنی نزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بو بە بیانووی بوونی سەربازانی ئەمریكا.