پێش سەرۆك كۆماری عیراق دیداری نێوان ترامپ و نێچیرڤان بارزانی بەڕێوەدەچێت

22/01/2020 جیهان

نەوا
هەرچەندە هەڕەشە لە بەرهەم ساڵح دەكرێت دیدار لەگەڵ دۆناڵد ترامپ ئەنجام نەدات، بەڵام بڕیارە ئەمڕۆ لە داڤۆسی سویسرا دیدارەكە ئەنجامبدرێت.
بەگوێرەی ئەو ئەجێندایەی چەند رۆژێكە دانراوە، بڕیارە ئەمڕۆ لە دوو دیداری جیادا، بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا كۆببنەوە.
خشتەی كۆبونەوەی دۆناڵد ترامپ بەجۆرێك رێكخراوە، كە هەردوو دیدارەكە لەمڕۆدا بەڕێوەدەچن، بە جۆرێك كاتژمێر 12:50 خولەكی پێشنیوەڕۆ كۆبونەوەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەبێت.
هەروەها لە كاتژمێر 13:30 خولەكی نیوەڕۆش كۆبوونەوە لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق ئەنجامدەدات.
هەردوو دیدارەكەش لە پەراوێزی كارەكانی كۆڕبەندیی ئابوریی جیهان لە داڤۆسدایە، كە ماوەی چوار رۆژ لە سویسرا بەردەوام دەبێت و جگە لە سەرۆك و سەركردەكان، سەدان كەسایەتی دیكەی بوارە جیاوازەكان لە جیهانەوە بەشدارن تێیدا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group